
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ووزە رایگەیاند : مەفرەزەکانی پۆلیسی نەوتی کەرکوک بە هەماهەنگی لە گەڵ دەزگای هەواڵگری توانیان سێ تاوانباردەستگیربکەن بە ئۆتۆمبیلەکانیانەوە لە جۆری تانکەر، کە پڕ بوون لە بەرهەمە نەوتیەکان بە بێ ئاگاداری لایەنە بەرپرسەکان ، پاشان رادەست کردنیان بە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی نەوت بە مەبەستی روبەڕوبونەوەیان بە دادگا وسزادانیان بە گوێرەی یاسای بە قاچاخ بردنی بەرهەمە نەوتیەکان ژمارە ٤١ بۆ ساڵی ٢٠٠٨ .