لیژنەی دەستپاکی
Plus4
berî 19 deqîqe

فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی لیژنەی وزەو براكەی دەرچوو


ئەنجومەنی باڵای داوەری عێراق ئاشكرایكرد فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و براكەی دەرچووە بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت لە بۆڕییەك كە بەنێو زەوییەكانیاندا تێدەپەڕێت.

دەشڵێت: جیا لە دزینی نەوت، گومان هەیە لەو ناوچەیە بازرگانی بە مادەی هۆشبەریشەوە كرابێت، بەڵام هێشتا لێكۆڵینەوە دەكرێت.

بەپێی راگەیاندراوەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێنج ئەفسەر و سێ كارمەندی پۆلیسی وزەی دەستگیركراون كە بەرپرس بونە لەو ناوچەیە  و دانیان بەوەداناو كە بەرپرسەكەی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و براكەی، دەوروبەری زەویەكەیان هەڵكەندووە تاوەكو كەس تێیدا هاتووچۆ نەكات و نەزانرێت چی دەگوزەرێت.