شيخ
Plus4
berî 16 deqîqe

سەرۆك عەشیرەتێكی گەورە بەتۆمەتی قاچاخچێتی نەوت دەستگیركرا


ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ( حسێن عەلی حەسناوی) میری عەشیرەتی ( بەنی حسەن ) لەنەجەف بە تۆمەتی قاچاخچێتی نەوت دەستگیركرا.

دەستگیركردنی ئەو سەرۆك عەشیرەتە دوای ئەوە دێت، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشكرایكرد، فەرمانی دەستگیركردن دەرچووە بۆ ( محەمەد حەسناوی ) سەرۆكی لیژنەی وزە لەئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و براكەی بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت.

ئاشكراشیكرد، بەرپرسەكەو براكەی دەستیان هەبوە لە دزینی نەوت لەو بۆڕیەی بەنێو زەویەكەیاندا تێپەڕیوە و دەروبەری زەویەكەشیان هەڵكەندووە تاوەكو كەس هاتووچۆ نەكات و نەزانێت چی دەگوزەرێت.

هەر لەسەر ئەو پرسەش پێنج ئەفسەر و سێ كارمەندی پۆلیسی وزە دەستگیركراون بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەدزێتییەكەدا.

هەر لەم پرسەدا ناوی پەرلەمانتارێکی عەشیرەتەکەش دەهێنرێت بەڵام ناوبراو رەتیکردووەتەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە هەبێت.