ئاسۆ مامەند
plus4
پێش کاتژمێرێک

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی و سوپاسگوزاریی ئاراستەی کەرکوکییەکان دەکات.

🔶 ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لەهەموو لایەک پیرۆزبێت

🔶 بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەسەرکردایەتیی کەرکوک، سوپاسی یەک بەیەکتان دەکەین لەبەرامبەر ئەو وەفاو دڵسۆزییەی کە بۆ سەرۆک مام جەلال و ڕێبازەکەی نووانتان و بەدەنگەکانتان دووبارە سەری یەکێتییەکەتان لەکەرکوک بەرزکردەوەو کوردستانیبوونی کەرکوکتان سەلماندەوە.

🔶 ئەم دڵسۆزییەی جەماوەری کەرکوک بۆ یەکێتی و ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال، گڕوتینی زیاترمان پێدەبەخشێت، تا لەجاران زیاتر داکۆکی لەخواست و مافەکانیان بکەین لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و خزمەتی زیاترتان دەکەین.

🔶 داواکارین لەهەموو لایەک لەکەشێکی ئارام و سەقامگیردا ئاهەنگی خۆشی و شادیی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە لەگەڵ کەسوکارو ئازیزانیاندا بگێڕن و دوورکەونەوە لەهەر کارێک کە ببێتە هۆی توندووتیژی.