Plus4
پێش کاتژمێرێک
لێپرسراوێکی یەکێتی بانگەوازێک ئاراستەی ئاوارەکانی کەرکوک دەکات
لەهەڵوێستێکی جوان و کوردانەو مرۆڤدۆستانەدا، حەسیبە عەبدوڵڵا؛ لێپرسراوی بازنەی پێنجی کوردستان - عەرەفە، بانگەوازێک ئاراستەی ئاوارەکانی کەرکوک، لەهەولێرو سلێمانی و چەمچەماڵ و تەواوی ناوچەکانی تری کوردستان دەکات، کە شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەکات.
حەسیبە عەبدوڵڵا؛ داوا لەسەرجەم ئەو خانەوادە کەرکوکییانە دەکات کە بەمەبەستی هەڵبژاردنی ڕۆژی 11/11 دەگەڕێنەوە شاری کەرکوک، ئەوانەی شوێنی مانەوەیان نییە، یاخوود کەسوکاری نزیکیان لەشاری کەرکوک نییە، ئەو ئامادەیە شوێنی مانەوەیان بۆ دابینبکات.




