Plus4
پێش کاتژمێرێک
🔻کێشەی ئاودێری جوتیارانی حەفتەغار چارەسەرکرا.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رەزامەندی لەسەر داواکارییەکی مامۆستا عەزیز جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەبڕی تایبەت بەکێشەی ئاودێری جوتیارانی سنوری حەفتەغار.
لەنوسراوەکەدا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، رێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک دراوە کە ئاو بۆ کەناڵی 501 بەربداتەوە لەسنوری حەفتەغار.
رونیشیکردوەتەوە، ئەگەر بەردانەوەی ئاو بۆ کەناڵەکە بەردەوام نەبێت ئەو جوتیاران دەتوانن بە مەزەخە ئاو لە روباری حەفتەغارەوە بۆ زەوییەکانیان دابینبکەن.




