plus4
پێش کاتژمێرێک
لەکەرکوک شەڕی میدیایی دوو کاندیدەکەی پارتی دەستیپێکرد
لەکەرکوک شەڕی میدیایی شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکی لیستی پارتی و شاهۆ نەجم کاندیدی هەمان لیست بەشێوەی راستەوخۆ لەدژی یەکتر دەستیپێکردو هەر یەکەیان دەڵێت: لەدەنگدانی تایبەت من یەکەم بومە.
شاخەوان عەبدوڵا لەرێگەی لەپەیجێکی سۆشیال میدیاوە بانگەشەی ئەوەیکرد کە زۆرترین دەنگی پارتی لەدەنگدانی تایبەت بەدەستهێناوەو لایەنگرانی ئاهەنگ دەگێڕن.
شاهۆ نەجم؛ کە لەنێو لیستەکەدا بەرکابەری شاخەوان عەبدوڵا دەناسرێت، بەهەمان شێوە دەڵێت: لەدەنگدانی تایبەت من یەکەمم.
سەنتەری هەڵبژاردنی تایبەت بە شاهۆ نەجم بەئامار و بەڵگە بڵاویدەکاتەوە کە دەنگی ئەو کاندیدە 2570 دەنگەو شاخەوان 1504 دەنگە، واتا جیاوازی نێوانیان هەزارو 66 دەنگە.



