plus4
پێش کاتژمێرێک
بریندارێکی شەڕە چەقۆکەی کەرکوک گیانی لەدەستدا
ئەو گەنجەی بەهۆی شەڕە چەقۆوە برینداربوو؛ دوای دوو رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە رۆژی هەینی؛ لەگەڕەکی راپەڕینی دوو بەهۆی شەڕە چەقۆوە بریندار کرابوو، لەژێر چاودێری چردابوو لەنەخۆشخانە.
کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا؛ قوربانییەکە ناوی ( حەسەن وەلید نوری ) تەمەن 38 ساڵە، دانیشتوی گەڕەکی راپەڕین بوو.
بەپێی زانیارییەکان؛ تۆمەتبارانی تاوانەکە ناسراونەتەوەو فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە.



