Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻هەوڵی کوشتنی کاندیدەکەی عەزم لەکەرکوک درۆ دەرچوو
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە گوایە تیرۆرستێک هەوڵی تیرۆرکردنی کاندیدێکی هاوپەیمانی عەزمی داوە لەکەرکوک؛ پۆلیس وردەکاری روداوەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت:" شەڕ لەنێو ئامادەبوان رویداوەو تەقەکەرەکەش دەستگیرکراوە و تیرۆریست نییە، کاندیدەکەش هەر لەوێ نەبوە."
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: لەگەڕەکی عەمەل شەعبی رۆژئاوای کەرکوک گردبونەوەیەک بۆ کاندیدێکی هاوپەیمانی عەزم بەناوی ( محەمەد حەمدانی ) رێکخرابوو کە ئەفسەرە بەپلەی عەقید لەکاروباری کۆمەڵایەتی و ئێستاش دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
رونشیدەکاتەوە کە لەنێو ئامادەبوانی ئاهەنگەکە چەند کەسێک خەڵکی ناوچەکە دەبێتە شەڕیان؛ کۆمەڵێک لەگەنجەکان دەیانەوێت پەلامار گەنجێکی تر بدەن، ئەویش بۆ خۆ دەربازبون دەمانچە دەردەهێنێت و تەقەی دەکات و هەڵدێت.
تەئکیدیکردەوە کە بەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک؛ ئەو گەنجەو کەسێکی تر دەستگیرکراون، بەمادەی 431 دەستبەسەرن، کەسیان تیرۆریست نین و خەڵکی گەڕەکەکەن و بەشەڕ هاتون، شەڕەکەش کاتێک رویداوە کاندیدەکە لەوێ نەبوە.




