ئاسۆ مامەند
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻ئاسۆ مامەند موژدەیەک بە وەرزشکارانی کەرکوک ئەدات.

 

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند یانەیەکی وەرزشی نمونەیی لە کەرکوک بۆ وەرزشکاران دروست دەکەین.

 

ئاسۆ مامەند لەمیانەی رێزلێنان لە ژمارەیەک وەرزشکاری دێرینی کەرکوک وتیشی ، یانەکە هەموو پێکهاتەکان لە کوردو عەرەب و تورکمان لەخۆدەگرێت و بۆ تەواوی کەرکوکییەکانە و هەمووان شانازی پێوەبکەن.

 

دووپاتیشیکردەوە ، هەموو پاڵپشییەکی ماددی و مەعنەوی ئەو یانە وەرزشییە جێبەجێ دەکەین

 

هاوکات پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، پرۆژەی خەونەکان بۆ وەرزشکاران دروستدەکەن کە خۆی لە کۆمەڵگەیەکی وەرزشی دەبینێتەوە