Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
کاندیدێکی یەکێتی لەکەرکوک: کچەکەم بەئامێری کارەبایی ژیانی بۆ گەڕایەوە
ئیدریس حاجی عادل؛ کاندیدی ژمارە 23ی یەکێتی لەکەرکوک دەڵێت: بەیانیی ئەمڕۆ، تەندروستی (شانۆی كچم) 100% تێكچوو شوكر بۆ خوداو سوپاس بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی داقووق بە ( ئامێری کارەبا ) ژیانیان گەڕاندەوە.
دەشڵێت: ئێستا لەنەخۆشخانەی گشتی كەركوكین و داوای دوعای خێر لەخەڵکی کەرکوک بۆ کچەکەی دەکات.
کاندیدەکە داوای لێبووردن دەكات کە بەو هۆیەوە نەیتوانیوە پابەندی بەڵێنەکانی بێت لەگەڵ خەڵکیدا.
ئیدریس حاجی عادل؛ دوو کچی دووانەی هەیەو هەردووکیان ئیفلیجن.




