Plus4
پێش 7 کاتژمێر
جارێکیتر نێوماڵی جبهەی تورکمانی تەقەی تێکەوت
دوای ئەوەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک سەردانی گەڕەکی موسەڵای کردو پێشوازییەکی گەرمی لێکرا؛ سەرۆکی جەبهەی تورکمانی هاواری لێهەستاوە.
لەسەردانیەکەی پارێزگاردا؛ ئەحمەد رەمزی ئەندامی فراکسیۆنی جبهەی تورکمانی لە ئەنجومەنی پارێزگا هاورێیەتی رێبوار تەهای دەکرد.
سەرچاوەیەک بە plus4ی راگەیاند: راگەیەندراوەکەی سەرۆکی جبهەی تورکمانی ناراستەوخۆ دژی ئەرشەد ساڵحی و ئەحمەد رەمزییەو جارێکیتر ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو بەرەیەی تورکمان زەق بوەتەوە.
وتیشی؛ محەمەد سەمعان پێی وایە بەدژایەتیکردنی یەکێتی مانەوەی لەسەر کورسییەکە مسۆگەر دەکات بەڵام نازانێت ئەوەی ئەو دەیکات دژایەتیکردنی تورکمانە پێش هەموو کەسێک چونکە بەئاشکرا دەڵێت: نامانەوێت پڕۆژە لەموسەڵا دروست بکرێت و خەڵکی ئەو گەڕەکەش دژی هەڵوێستەکەیین.




