کۆبونەوە
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

بەڵگە.. وردەكاری كۆبونەوەكەی نەوەی نوێ و میتی توركیا لەكەركوك

 

وێنەیەكی هیمداد شاهین وتەبێژی بزوتنەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ چەند تیمێكی دەزگای هەواڵگری توركیا ( میت ) لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرای ناوەتەوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەكی تایبەت كە قسەی بۆ plus4 كردووە، كۆبونەوەكە لەبارەی بەشداری نەوەی نوێیە لەهەڵبژاردنەكانی كەركوك كە داوایكردووە، دەزگای میت پاڵپشتیان بێت تاوە پارێزگاری لەكورسییەكەیان بكەن.

 

بەرپرسەكەی میت پاڵپشتی خۆی بۆ نەوەی نوێ لەكەركوك دەربڕیوە و وتوێتی: مەبەستمانە عەزەمەتی یەكێتی لەكەركوك بشكێنین بۆیە بەگرنگی دەزانین نەوەی نوێ و پارتی سێ كورسی بهێنن.

 

لەدوای كۆبونەوەكەش، سەرۆك و كاندیدانی نەوەی نوێ لەكەركوك دەستیان بەهێرشكردن بۆ سەر یەكێتی و بەرپرسانی دەستپێكردووەو خەڵك چەواشە دەكەن و دەیانەوێت متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنن.