plus4
berî 3 salan
جیهان ئیبراهیم یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئاوی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: بڕیاری چاککردنەوەی بۆڕییەکە دراوەو بەڵێندەرەکە راسپێردراوە ئەمڕۆ چاکیبکاتەوە.
وتیشی، بۆڕێکە بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی شارەوانیەوە شکاوە، ئێوارەی دوێنێ هەینی ئاگادارکراینەوەو دەستبەجێ بەڵێندەرەکەمان ئاگادارکردەوە چاکی بکاتەوەو ئەمڕۆش چاکدەکرێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەدانشتووانی گەڕەکی کوردستان دژی شکانی بۆڕی ئاوەکەیان گردبونەوەیەکیان رێکخست





