تاوانبار
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەو کەسەی بەناوی دەزگایەکی ئەمنیەوە بەفشاری دەمانچە پارەی لەدووکاندارەکانی بازاڕی ئەحمەد ئاغای شاری کەرکوک وەردەگرت، لەبۆسەیەکی پۆلیسدا دەستگیرکرا.

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: دوای دەستگیرکردنی دەرکەوت دەمانچەکەی چەرخە و راستی نیە، دانی بەوەشداناوە کە پارەی لەچوار دووکانی بازرگانی وەرگرتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراق دراوەتە دادگا .