plus4
پێش 3 کاتژمێر
پارێزگاری کەرکوک بەردی بناغەی کارگەیەکی درووستکردنی ئۆتۆمبێلی دانا
ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بەردی بناغەی یەکەم کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بەناوی ئوروک لەپارێزگاکە دانا .
کارگەکە دەکەوێتە گوندی زیندانەی سەر بەناحییەی لەیلانەو بەتەواوبوونی کارەگەکەو دەستبەکاربوونی زیاتر لە 30 هەزار هەلی کار بۆ کەرکوکییەکان دەرەخسێنێت ، هاوکات وڵاتەکانی تورکیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا هاوکار دەبن لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لەو کارگەیە.
بڕیاریشە لەماوەی کەمتر لەساڵێک کارەکانی کارگەکە تەواو بکرێت .




