uruk
plus4
پێش 3 کاتژمێر

بڕیارە ئەمڕۆ بەردی بناغەی گەورەرین کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لەکەرکوک دابنرێت.

کارگەکە بەناوی (ئوروک)ەوە دەبێت و بڕیارە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بەردی بناغەکەی دابنزێت.

لەکارگەی ئوروک جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەنزین و گازۆیل دروستدەکرێت و دەخرێن بازاڕە ناوخۆیی و پاشان بازاڕەکانی جیهان.

بەپێی وتەی بەرپرسانی کارگەکەش، ناوی ئوروک لە مێژووی کەرکوکەوە وەرگیراوە.