plus4
پێش 4 کاتژمێر
ئاسۆ مامەند لەوەڵامی مەسرور بارزانی: ئێستا کەرکوک ئازادەو پارێزگارەکەی کوردە
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەڵامی مەسرور بارزانی سەبارەت بە کەرکوک دایەوە و رایگەیاند، ئێستا لە کەرکوک داگیرکاری نەماوەو کاتێک دەڵێن بە خوێن کەرکوک ئازادی دەکەن، مەگەر بێنە سەر پارێزگاری کەرکوک کە کوردە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویست بوو پارتی لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوکی جێنەهێشتایە، لەبەرامبەردا یەکێتی خۆراگربوو و بەڵێنی دا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنێت و بەڵێنەکەی بردەسەر و جێبەجێی کرد، هەر بۆیە ئێستا کەرکوک ئازادەو نازانین ئەوان کوێی ئازادی دەکەن.
سەبارەت بەگەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک، ئاسۆ مامەند رونیکردەوە ، لەسەر دەستی پارێزگاری ئێستای کەرکوک کە کوردە، پارتی لە کەرکوک بەشێک لە بارەگایان کردەوە.





