ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 کاتژمێر
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەگەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک، لەئەنجامی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێر ماتۆڕسکیلێکی دیلیڤەری لەگەڵ خاوەنی ئەو ماڵەدا کە خواردنی بەگەیاندن بۆ بردبوون، برینداری لێکەوتەوە.
شەڕەکە لەدەمەقاڵێیەکی بچووکەوە سەری کێشاوە بۆ شەڕێکی گەورەو بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلە دیلیڤەرییەکە، چـ.ـەقـ.ـۆ لەخاوەنی ماڵەکە دەردەهێنێت و ژنێک و کوڕێکی ماڵەکە برینداردەکات.
ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1978ەو کوڕەکەش لەدایکبووی ساڵی 1990ەو چەند جارێک چـ.ـەقـ.ـۆ بەر جەستەیان کەوتووەو گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی شاری کەرکوک.




