كركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 کاتژمێر

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەکارگەیەکی سەندویج پەناڵ لەگوندی دارەمانی سەر بەپارێزگای کەرکوک و لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - هەولێر، شەش کەس برینداربوون.

 

بریندارەکان بەپەلە گەیەندرانە بەشی سووتاویی نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکوک.

 

بەپێی ڕاپۆرتی نەخۆشخانەی ئازادی، بەشێک لەبریندارەکان ڕێژەی سووتاوییان زۆرەو دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

 

هەفتەی ڕابردووش، هەر لەگوندی دارەمان، ئاگر لەكارگەیەکی تر کە تایبەت بوو بەدروستکردنی بەهارات کەوتەوە.