 
                                               ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 کاتژمێر
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناحیه‌ی پردێ بڵاوكرده‌وه.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
له‌ساته‌وه‌ختی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێ شه‌وی ناحیه‌ی پردێ، هه‌ر زوو په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و دۆخه‌كه كۆنترۆڵبكه‌ن، گیانی هاووڵاتیان بپارێزن.
له‌ساتی ڕووداوه‌كه ئاگاداری هه‌ڤاڵانمان كرده‌وه دان به‌خۆیاندا بگرن و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندیان نه‌بێت و هه‌رچی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د سه‌معان) سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و كێشه‌كه به یاسا چاره‌سه‌ربكرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت.
هاوكات داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كەین ڕێكاری یاسایی بۆ رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرژییانه بگرنه‌به‌ر و هاووڵاتیانی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م كرده‌وانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت و هه‌ڵبژاردن له كات و ساتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
داوا دەکەین ڕۆحی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بپارێزن و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئارامی به‌ڕێوه بچێت دوور له‌زمانی زبر‌و توندووتیژی.




