هۆتێل سەرای
plus4
پێش ٢ ساڵ

لیوا عەلی موتەشەڕ یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لەگروپی راگەیاندنی حکومی نوسیوێتی : نوسینگەی پێدانی فیزای تورکیا لەکەرکوک دانەخراوە بەڵکو کارمەندەکان دەوامیان تەواو بوەو رۆشتوونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کارمەندانی پاراستنی نوسینگەکە ماون و پۆلیسیش هێزی لەدەوروبەری نوسینگەکە جێگیرکردووە.

دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوک زانیاریان پێگەیشتووە کە گروپێک لەتۆڵەی کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر نوسینگەکەیان کردووە، هاوکات هەڕەشەی ئەوەشیان کردووە کە هێرش دەکەنە سەر گۆرستانی عوسمانیەکان لەسەر قەڵای کەرکوک.

پڵەس4 هەوڵی زۆریدا ئەو زانیاریانە پشتراستبکاتەوە بەڵام هەموو لایەک خۆیان لەلێدووان دەپارێزن، بەڵام نایشارنەوە کە هێزی زیاتریان لەو ناوچانە جێگیرکردو