عصام
plus4
پێش 19 کاتژمێر

کارمەندێکی گرێبەستی پۆلیسی فریاکەوتن بەفیشەک گیانی لەدەستدا

 

ئەمشەو کارمەندێکی گرێبەستی پۆلیسی فریاکەوتن دوای ئەوەی فیشەکێک بەر سینگی دەکەوێت گیان لەدەستدەدات.

قوربانییەکە ناوی "عەبدوڵا محەمەد سەمین" تەمەنی 24 ساڵ بوە.

روداوەکە لەگەڕەکی ئیمام قاسم بوە؛ دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی سەرچاوەیەک لەپۆلیس؛ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بەسەرپەرشتی عەمید عیسام زەنگەنە توانیویانە لەماوەی 15 خولەکدا سێ تۆمەتباری تاوانەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر دەمانچەکەدا گیراوە.

لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەهۆکاری رودانی تاوانەکە دەکرێت.