
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
پەیامێک لە (ئاسۆ مامەند)ەوە بۆ جەماوەرو ئەندامانی یەکێتی و سەرجەم چین و توێژەکانی پاريزگای کەرکوک
ئاسۆ مامەند؛ سەبارەت بەبانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێکی ئاراستەی کەرکوکییەکان و کادرو جەماوەری حزبەکە کرد.
دەقی پەیامەکەی ئاسۆ مامەند:
سەرەتا سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی یەک بەیەکی جەماوەرو هەڤاڵانی یەکێتی دەکەین لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەرۆشانەو دڵسۆزانە پێشوازییان لەتیمەکانی بانگەشەی لیستی (222)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردو بوونە هاوکارو تەواوکەری تیمەکانمان.
هاوکات هەر بەم بۆنەیەوە داوا لەهەموو لایەکتان دەکەم کە خۆتان بەدوور بگرن لەهەر جۆرە هەڵسووکەوتێک کە ببێتە مایەی توندووتیژی و داخستنی شەقام و شوێنە گشتییەکان، لەبری ئەوە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان بکەن تا بەهەموو لایەکمانەوە ئارامی و ئاسایشی پارێزگای کەرکوک بپارێزن.
سڵاو لەدڵسۆزی و وەفاداری کەرکوکییەکان بەرەو سەرکەوتن.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند