
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
بە سەرپەرشتی قایمقامی كەركوك و بە هاوكاری لیژنەی پلاندانانی شار و بەشی باخچەكانی شارەوانی كەركوك و هێزە ئەمنییەكان
هەڵمەتێك بۆ لابردنی تابلۆی ڕیكلام لە پارێزگای كەركوك ئەنجامدرا. ئەم تابلۆیانە زیانیان بە تۆڕەكانی ئاو و كەناڵەكانی ئاودێری و پاركە گشتیەكان و شۆستە ناوەندییەكان گەیاندبوو و ئاستەنگیان بۆ بینینی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان دروستكردبوو و ڕووداوی هاتوچۆیان لە كەركوك دروستكردبوو.
سەرچاوە/ راگەیاندنی قایمقامییەتی كەركوك