بازگەی ناوشار
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

پێچەوانەی بڕیارەکە، بازگەیەکی کاتی لەنێو شۆرجە دانراوە

 

ئەمشەو لەنزیک پەیکەری مامەریشە لەگەڕەکی شۆرجە؛ هێزە ئەمنییەکان بازگەی کاتیان داناوە.

 

شاهیدحاڵەکان دەڵێن: هێزەکە ئاڵای حزبەکان و وێنەی کاندیدەکان لەئۆتۆمبێل دەکەنەوە.

 

رۆژی 20ی ئەیلول؛ دوای سەردانەکەی راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کەرکوک، بڕیاردرا چیتر بازگەی کاتی لەنێو شار دانەنرێت.

 

شەوی رابردوویش ژمارەیەک بانگەشەکاری کورد بەتۆمەتی ئاژاوەگێڕی و تەقەکردن دەستگیرکران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان گیرا کە دواتر دەرکەوت بانگەشەی شارستانیان کردووە و ئازادکران.