هەژار کاکەیی
Plus4
پێش ڕۆژێک

🔻پارێزەر هەژار کاکەیی لەبارەی دوورخستنەوەی راکان جبوری، وەڵامی شاخەوان عەبدوڵا دەداتەوە کە بانگەشەی لابردنی جبوری لەپۆستی پارێزگار دەکات و دەڵێت:

 

لەم یەک دوو ڕۆژی ڕابردوو شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکی لیستی پارتی لە کەنالێکی سەر بە حزبەکەی بە شانازیەوە باسی ئەوەی دەکرد گوایە ئەو بووە ڕاکان جبوری دور خستۆتەوە لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

 

ئەو بەڕێزە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی ڕابردوو کە بەربژێر بوو دوای دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وا لە خۆی دەرچوو بوو لە بەردەم ڕاگەیاندنەکان وتی: "مانگێکی تر ڕاکان جبوری لە پۆستی پارێزگار بمێنێتەوە خۆم دێم و کەلەبچەی دەکەم."

کەچی سێ ساڵ تێپەڕی و ڕاکان بەردەوام بوو.. ئەو بەڕێزەش نقەی لە خۆی بڕی و بە پێچەوانەوە سەردانیشی دەکرد.

 

لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ناو یەک هاوپەیمانی بوون موو بە نێوان جەنابت و حزبەکەت و ڕاکان جبوری نەدەچوو ، تەنانەت کاتێک تانەتان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک گرت کە بە پێی یاسا دەبوایە تانەکە بدرابایە بە سەرۆکی ئەنجومەن بەڵام ئێوە ئەوەندە عاشقی ڕاکان جبوری بوون تانەکەتان خستبووە بەردەستی ڕاکان کە ئەو کات تەنها ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بوو بۆ ئەوەی واژوو لەسەر تانەکەتان بکات ، لە کاتێکدا خودی حزبەکەی ڕاکان جبوری تانەی لە پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک دابوو بە سەرۆکی ئەنجومەن.

 

با ئەوەشت بیر بێنمەوە کە سەرۆکی حزبەکەت چەند پەرۆش بوو بۆ هێشتنەوەی ڕاکان جبوری لە پۆستی پارێزگار تەنانەت دەرگای بەردوام کراوە بوو بۆ بینینی ڕاکان و حزبە عەرەبیەکان . تەنانەت ئێستاش لەگەل ڕاکان جبوری هاوبیرو هاوپەیمانن .