
Plus4
پێش 5 کاتژمێر
ئاسۆ مامەند لەپردێ-وە: چەندین پرۆژەی گەورەمان بەڕێوەن دەبێت پردێیەکان سندوقەکان سەوزپۆش بکەن
ئاسۆ مامەند: سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیانی بەشداریکردنی کەڕنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی حزبەکەی لەناحیەی پردێ، مووژدەی چەندین پرۆژەی گەورەو گرنگی بۆ ناوچەکە ڕاگەیاند.
ئاسۆ مامەند؛ ئاماژەی بەڕۆڵی پێشمەرگەکانی یەکێتی دا لەپاراستنی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری لەڕۆژانی بەرەنگاربوونەوەی تـ.ـیرۆردا.
وتیشی: ئەبێت زۆرترین نوێنەر بنێرینە بەغدا، تا هاوشانی حکومەتی خۆجێیی باشترین کار بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان بکەین.
سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: لەبەر خاتری ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال، ئەمەوێت ئەمجارە لەپردێ زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن و بەدەنگی پردێییەکان، یەکێتی زەنگی سەرکەوتن لێبدات و نوێنەری خۆی لەبەغدا هەبێت و وەک هەمیشە سەرقافلە بین.
دەشڵێت: داوام لەپردێ و دەوروبەری هەیە کەدەبێت لە 11/11 سندوقەکان بەدەنگی کاندیدانی لیستی 222 سەوزپۆش بکەن و دەنگی یەکێتی زۆرینەی ئەم ناوچەیە بێت.
هەرچی بکەین ئێستا دەبێتە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام لەڕابردووی ئەم ئیدارەیەدا درێغیمان نەکردووەو لەداهاتووشدا درێغی ناکەین لەئاوەدانکردنەوهی زیاتری کەرکوک و دەوروبەری و بەکردار دەیسەلمێنین کە خزمەتی خەڵکی خۆمان لەم ناوچەیە دەکەین.