plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەو مناڵەی چەند رۆژێک پێش ئێستا plus4 وێنەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوکێوە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، کەمێک پێش ئێستا لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
لەو بارەیەوە لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: رێوشوێنی توند دژی باوکی مناڵەکە گیراوەتەبەر و بەماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراق راگیراوە.
وتیشی، رێگا نادەین هیچ کەسێک پێشێلکاری و توندووتیژی دژی مناڵان ئەنجام بدەن.