تحرير
plus4
پێش ٢ ساڵ

تەحریر عوبێدی بەنوێنەرایەتی مجلس عربي لەکەرکوک، سکاڵای عەرەبی هاوردە دەباتە کشتووکاڵی کەرکوک بۆ تەعریبکردنەوەی زەویەکانی لەیلان و داقوق و دووبز.

تەحریر کچی ئەحمەد حەسەن کاکەیە، باوکی ئەفسەرێکی پلە باڵای پێشوی دەزگای هەواڵگری بوو هاوکات بەرپرسی یەکەمی حزبی بەعس بوو لەکەرکوک، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق یەکێکبوو لەدامەزرێنەرانی گروپی چەکداری نەقشبەندی کە بە باڵی سەربازی بەعس دەناسرێت و رۆڵی هەبوو لەکۆکردنەوەی چەکدارانی بەعس لەریزی گروپەکەی.

یەکەم چالاکیان لەنزئک حەویجە دەستپێکرد بە تەقاندنەوەی ژمارەیەک بیرە نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکورو دواتر هەر زوو سنوری چالاکیەکانی گەیشتە دیالەو سەڵاحەدین و بەغداد.

ئەمریکیەکان ناوی "ئەحمەد حەسەن کاکە" _یان خستە نێو لیستێکی ٤١ کەسیەوە کە سەرجەمیان داواکراون.

هەرچی حکومەتی عێراقیشە لەرێگەی موەفەق روبەیعی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەو کاتەی عێراق ساڵی ٢٠٠٦ بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری وەکو خەڵات دیاریکرد بۆ هەر کەسێک شوێنی ناوبراو ئاشکرا بکات.

تاوەکو ئێستاش "ئەحمەد حەسەن کاکە" دەستگیرنەکراوە و تەمویلی باڵی سەربازی نەقشبەندی دەکات.