
Plus4
پێش 11 کاتژمێر
🔻گەشتی ئاسمانیی نێوان کەرکوک و تورکیا دەستیپێکردەوە
ئیدارەی فڕۆکەخانەی کەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانیی تورکیا Turkish Airlines گەشتی ئاسمانیی نێوان کەرکوک و ئەستەنبول دەستپێکردەوە ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک رایگرتبو
ئیدارەی فڕۆکەخانەی کەرکوک دەڵێت، هەفتانە لەرێی هێڵی ئاسمانیی تورکیاوە دوو گەشت لەنێوان کەرکوک و ئەستەنبول و بەپێچەوانە ئەنجامدەدرێت.
گەشتەکانی نێوان کەرکوک و تورکیا لەرێی هێڵی ئاسمانیی تورکیاوە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و ئێران پەکیان کەوت .