كركوك
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەدانیشتنێکدا چەند تەوەرێکی تاوتێکردو یەکێک لە تەوەرەکانیش، بانگێشتکردنی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوەڕۆی کەرکوک بوو بەمەبەستی رێنمایی کردن و گرتنەبەری رێکاری پێویست و ئامادەکاری بۆ وەرزی زستانی داهاتوو.

هاوکات لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پرسی وەبەرهێنان و پێدانی مۆڵەتی کاری وەبەرهێنان کرا لە کەرکوک.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 10 ئەندام نیساب تەواوبوو و دانیشتەکە ئەنجامدرا.