نەشتەرگەری
plus4
پێش 12 کاتژمێر

کەرکوک.. نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ لەدایکبوونی 3 منداڵی (جمک) ئەنجامدرا

 

لەنەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکوک، نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایکبوونی سێ منداڵی (جمک) ئەنجامدا.

تیمێکی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکوک، بەسەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایکبوونی سێ منداڵی جمک ئەنجامدا.

سەبارەت بەنەشتەرگەرییەکە، (د. ڕوئیا قەدری خەتیب)، پسپۆڕی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە ڕایگەیاند: لەدایکبوونێکی پێشوەختە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و بەپەلەی بۆ دایکێک ئەنجامدا کە بە سێ منداڵ دووگیان بووە، (دوو کچ و یەک کوڕ) کە لەهەفتەی 30یەمی دووگیانیدا بووە.

وتیشی: نەخۆشەکە لەمانگی حەوتەمدا بەهۆی گرژبوونی پێشوەختەی منداڵدانەوە خراوەتە ژووری منداڵبوون.

جەختیشیکردەوە کە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووەو منداڵەکان لەیەکەی کۆرپەی پێشوەختە وەرگیراون و ئێستا تەندروستییان باشە.

ڕوونیشیکردەوە: ئەم نەشتەرگەرییە بۆ حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایبکوونی سێ منداڵ بەر لەوادەی لەدایکبوونی ئاسایی خۆی، بەڕووداوێکی دەگمەن دادەنرێت.

تیمی پزیشکیی نەشتەرگەرییەکەش بریتیبوون لە (د. نور مەهدی)و (د. غوفران)و (د. مینا نەجمەدین)و (د. یاسەمین عەلی)و (د. مەهجە عەبدولوەهاب)، (د. زینە حەسەن)، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی منداڵان و ژنان و پزیشکانی موقیم.

وێڕای بەشداربوونی (د. نادیە سەبری) پزیشکی بێهۆشکەرو (لانە محەمەد) یاریدەدەری نەشتەرگەری و هەریەک لەیاریدەدەرانی پزیشکی بێهۆشکەر (ئەحمەد نەشوان و شەونم هادی و هاجەر نەجدەت و فاتیمە عەبدولقادر).