
plus4
پێش ڕۆژێک
قائیمقامیەتی ناوەندی کەرکوک، بەبڕی یەک ملیۆن دینار، سزای پێبژاردنی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوکدا سەپاند.
هۆکاری سزاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر شۆستەی یەکێک لەشەقامەکانی نێو شاری کەرکوک ڕاگرتبوو، قائیمقامیەتی ناوەندی کەرکوکیش ئەم سزایەی وەک هەر ئۆتۆمبێلێکی تری هاووڵاتیان بەسەریدا سەپاند.