
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
دوو کچی دووانەی پەیامنێری plus4 لەنێو خوێندکارە یەکەمەکانی عێراقدان
دوو کچی دووانە (جمک)ی محەمەد ئەڵماس؛ پەیامنێری plus4، لەهەردوو خولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکانی وزاریی پۆلی شەشەمی ئامادەیی، لەبەشی زانستی، نمرەی بەرزیان بەدەستهێناو لەخوێندکارە یەکەمەکانی سەرئاستی عێراق بوون.
ڕۆنیا محەمەد ئەڵماس؛ ئەمڕۆ لەخولی دووەمی تاقیکردنەوەکاندا ئەنجامەکانف وەرگرتەوەو نمرەیەکی بەرزی بەەستهێنا.
ڕۆنیا؛ لەخولی دووەمدا کۆنمرەی 996ی بەدەستهێنا واتا 99.43، یەکێکبوو لەخوێندکارانی یەکەمی سەرئاستی قەزای داقووق و عێراق.
لەنیا-ش؛ لەخولی یەکەمی تاقیکردنەوەکاندا بەکۆنمرەی 96.14 یەکێک بوو لەخوێندکارە یەکەمەکانی قەزاکەی و عێراق.
بەناوی ستافی plus4ەوە، پیرۆزبایی لە لەنیاو ڕۆنیا محەمەد ئەڵماس؛ و باوکیان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم نمرە بەرزانه.