plus4
پێش مانگێک
بوتڵێکی غازی کلۆر فەرمانبەرو پۆلیسێکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرد
بوتڵێکی غازی کلۆر لەبەنداوی نمرە 8 لەقەزای دووبزی سەر بەپارێزگای کەرکوک لیکی کردووەو بەهۆیەوە فەرمانبەرێکی کۆمپانیای نەوتی باکوورو پۆلیسێکی نەوت ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای دووبز کران.
ئەو بەشەی بۆتڵی غازەکە تێیدا لیکی کردووە، تایبەتە بەناردنی ئاو بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور.





