
Plus4
پێش هەفتەیەک
تەندروستیی کەرکوک مریشکە بەستووەکان لەنێودەبات و دووکاندارو بازرگانانیش لەهەڵمەتەکە نیگەرانن
ماوەی چەند ڕۆژێکە لیژنەکانی سەر بەتەندروستیی کەرکوک، هەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتن و لەنێوبردنی چەند جۆرێکی بەرهەمی مریشکی بەستووی تورکی و بەرهەمە بەستووەکانی تر دەستپێکردووە.
سەرچاوەیەک لەلیژنەکانەوە بە plus4ی ڕاگەیاند: هەڵمەتەکەی تەندروستی لەسەر داوایەکی پێشووی وەزارەتی کشتوکاڵ بووەو داواکەش بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەرهەمانەیە کە مێژووی بەرهەمهێنان و دروستکردنیان لە 2024/11/20 بووە تائێستا، گەرنا ئەو بەرهەمانەی تر کە بەر لەو مێژووە بەرهەمهاتوون، هیچ کێشەیەکیان نییە.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی لەو ماوانەدا لەوڵاتی تورکیا نەخۆشی ئەنفلەوەنزای پەلەوەر سەریهەڵدابوو، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ داوایکردبوو ڕێگری لەساغکردنەوەی ئەو بەرهەمانەدا بکرێت و دەستیانبەسەردا بگیرێت.
ڕوونیشیکردەوە: بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمانە لەلایەن لیژنەکەیانەوە ڕەوانەی شێڵتەری سەگە بێلانەکان دەکرێن.