پەیمانگای نەوت
plus4
پێش 7 کاتژمێر

بۆ خوێندکاران.. پێشکەشکردن بۆ پەیمانگەی ڕاهێنانی نەوتی کەرکوک کرایەوە

 

لەئێستاوە پێشکەشکردن بۆ پەیمانگەی ڕاهێنانی نەوتی کەرکوک کراوەتەوە.

خوێندکارانی ئارەزوومەند دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆیان بۆ پەیمانگەکە پێشکەشبکەن.

پەیمانگەی ڕاهێنانی نەوت بۆ پێگەیاندنی کادری پیشەیی لەبووارەکانی؛ میکانیک، کارەبا، نەوت و پاڵاوتن و سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقە، ساڵانە دەرچووەکانی ڕاستەوخۆ لەکۆمپانیای نەوتی باکوور دادەمەزرێن.

خوێندکاران لەشارو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن بۆ خوێندن لە پەیمانگاکە.

هەر خوێندکارێک لە دەرەوەی کەرکوکەوە لەپەیمانگەکە بخوێنێت، مانگانە بڕی 250 هەزار دیناری بۆ خەرجدەکرێت، لەپشووی هاوینیشدا هەر خوێندکارێک ڕاهێنان وەربگرێت مانگی 500 هەزاری پێدەدرێت.

خوێندکارانی ئارەزوومەند دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆیان بۆ پەیمانگەکە پێشکەشبکەن 👇

https://eservice.ur.gov.iq/custome