مردن
Plus4
berî 10 meh

پرسەنامە

 

دڵتەنگین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دایکی هاوکارمان نورەدین محێدین.

 

خەمبارو دڵ پڕ لەئازارین؛ چوونکە دەزانین ئازاری لەدەستدانی دایك وەک گرانبەهاترین کەسی ژیانی هەر تاکێک چ ئازارێکە، بەتایبەت دایکی هاوکارمان نورەدین محێدین کە تا سەری نایەوە لەچاوەڕوانیی هەواڵێکی منداڵە ئەنفالکراوەکانیدا بوو.

 

وەک ستافی ئاژانسی هەواڵی plus4، جیا لەوەی پرسەو سەرەخۆشی لەهاوکارمان نورەدین محێدین و خانەوادەکەی دەکەین؛ داواکارین خودای گەورە سەبرو ئارامییان پێببەخشێت.

 

لەخودای بەخشندەو میهرەبانیش داوای بەخشین و ڕەحمی بێسنوور بۆ دایکی بەڕێزیان دەکەین و بە بەهەشتی شاد بکات.