
plus4
پێش 5 کاتژمێر
د. هەوراس شوانی ؛ بەڕێوەبەری ناحیەی شوان ئاشکرایکرد کە شاخی (کەلەبەرە) هەرەسی نەهێناوە.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بە plus4 ی ڕاگەیاند: شاخەکە هەرەسی نەهێناوە، بەڵکو بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان دروست نەکات، لەڕێگەی تیمێکی ئەندازیارییەوە تەقێندراوەتەوە.
وتیشی: لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی ئەوەن ڕێگەکە بەشێوازێکی جوانی ئەندازەیی چاکبکەنەوە، بەجۆرێک هیچ مەترسییەکی بۆسەر گیانی ئەو هاووڵاتی و شۆفێرانە نەبێت کە بەو ڕێگەیەدا تێدەپەڕن.