جامعة كركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئەنجومەنی زانکۆی کەرکوک رێنمایی دا بۆ ئەساڵی خوێندن بڕیاری یەکپۆشی لەنێو خوێندکاران جێبەجێ بکرێت.

 

بەپێی رێنماییەکەی ئەنجومەنی زانکۆی کەرکوک ، کوڕان و کچان بۆیان هەیە چەند رەنگێک بپۆشن ئەوانیش سپی و رەساسی و رەش و نیلی و وشینی ئاسمانی.

 

لەڕێنماییەکەدا ئەوەش هاتووە کە رێ بە پۆشینی پانتۆڵی کابۆیی جیینز نادرێت و بۆ کچانیش مێکاپی تۆخ و زەق قبوڵکراو نییە و هاوکات رێ بە پۆشینی جلوبەرگی تەسک و کورتیش نادرێت.