
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 18 کاتژمێر
سەرچاوەیەکی تایبەت لەدادگای کەرکوک بەپڵەس فۆڕی ڕاگەیاند: دادوەری تایبەت بەدەستەی دەستپاکی، سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ بەرپرسێک و دوو فەرمانبەری کارەبای کەرکوک دەرکرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەرپرسەی ئەمڕۆ سزادراوە، برای فەرماندەیەکی باڵای یەکێکە لەپێکهاتەکانی کەرکوک کەسەرپەرشتیی گرووپێکی چەکدار دەکات.
هۆکاری سزادانەکەیشیان، بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگەڕێتەوە.