
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بەیانیی ئەمڕۆ، لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی پشتوێنەیی کەرکوک و بەدیاریکراوی نزیک هەفتە بازاڕی کەرکوک، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ژمارەیەکی زۆری قوربانیی لێکەوتەوە.
ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵەوە ڕوویداوە کاتێک بەخێراییەکی زۆر لەدوو شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەدات و ڕاستەوخۆ وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ژێر یەکێک لەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان.
بەپێی دواهەمین زانیاری، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 6 کەس.
ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵەوە بوو کە بەپێی وتەی شاهێدحاڵان 7 کەسی تێدابووەو چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، وێڕای گیانلەدەستدانی دوو شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کە لەقەراغی ڕێگەکە وەستابوون، جگە لەبرینداربوونی 3 کەسیتر.