
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەکانی عێراق لەکشتاندنێکدا بۆ بەڕێوەبەری بنکەکانی دەنگدان؛ دەڵێت: لەرێگەی چاودێریکردنی سۆشیال میدیاوە دەرکەوتووە چەند کاندیدێک بنکەکانی دەنگدانیان بۆ بانگەشەی خۆیان قۆستووەوە کە ئەوە پێشێلکارییەکی ئابڕوبەرە و سەربەخۆیی کۆمسیۆن دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
هۆشداریش دەدات کە ئەو فەرمانبەرانەی لەو بنکانە بونە تووندترین سزا دەدرێن و هەر کەسێکیش دووبارەی بکاتەوە روبەروی هەمان لێپرسینەوە دەبێتەوە.
بەپێی بەدواداچونەکانی plus4 دەرکەوتووە، ئەرشەد ساڵحی و کاندیدێکی تری لیستەکەی جبهەی توورکمانی ئەو پێشێلکاریەیان کردووە.
هەر بەپێی بەدواداچونەکان، دەرکەوتووە لەماوەی رابردوودا قەحتان وەنداوی کە خۆی کاندیدە، لە بەرپرسی کۆمیسیۆنی کەرکوک زیاتر سەردانی بنکەکانی دەنگدانی کردووە.
ئەو کاندیدانە لەبنکەکاندا دەردەکەون کە کارت و داتای دەنگدەرانیان بەدەستەوەیەو تەلەفۆن بۆ دەنگدەرە توورکمانەکان دەکەن، لەکاتێکدا داتاو کارتی دەنگدەر تایبەتمەندی خۆی هەیەو دەبێت نەخرێتە ژێر دەستی هیچ کەسێک.