هوالكري
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش کاتژمێرێک

ئاژانسی هەواڵگریی كەركوك، هەڵوەشاندنەوەی باندێكی تاوانكاری راگەیاند كە لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و لەشفرۆشی تێوەگلاون.

 

ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: هێزەكانیان لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كەركوك، ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجامداوە و سێ كەس دەستگیركراون.

 

بەیاننامەكە جەختی لەوە كردووەتەوە كە "ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێكە لە هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی كۆمەڵگا لە دیاردەی تاوانكاری مەترسیدار كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی كۆمەڵگا دەكات."