
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر ئەو نووسینگەی دراوەی ڕاگەیاند کە چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا لەگەڕەکی واستیی شاری کەرکوک.
ڕۆژی 1ی ئەم مانگە، چەکدارێک بڕی 25 ملیۆن دیناری بەزەبری چەک، لەنووسینگەی لەنووسینگەی (فوح الیاسمین) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، لەگەڕەک واستیی شاری کەرکوک دزی و خاوەنی نووسینگەکەیشی بریندارکرد.
دوای دزینی ئەو بڕە پارەیە تەقەی لەخاوەنی نووسینگەکە کردو برینداریکردو بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵات.
دەستگیرکردنی ئەنجامدەرەکەی دوای یەک هەفتە دێت لەئەنجامدانی تاوانەکە دێت.