دەستگیر کردن
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لەناو بازاڕ کەرکوک دزی دەستگیرکرا

 

 

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لەنێو بازاڕی گەراج حەویجەی شارەکە، ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ فکترای دزیبوو.

 

پۆلیس دەڵێت: دووای دەستنیشانکردنی ناسنامەی دزەکە لەرێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە، راوەدوونان لەچەند گەڕەکێک بۆ دەستگیرکردنی رویدا و دەرەنجام دەستگیرکرا و بەماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیرا و ئۆتۆمبێلەکەش بۆ بنکەی نەهێشتنی تاوان گواسترایەوە.