كركوك
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

لەرێگەی چوار هەلیکۆپتەرەوە دابەزیونەتە سەر گوندێکی کەرکوک

 

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
بەرەبەیانی ئەمڕۆ؛ لەباشوری کەرکوک هێزێکی تایبەتی عێراق و هاوپەیمانان لەرێگەی دابەزینی ئاسمانییەوە چونەتە سەر گوندی حەلواتی ناحیەی زاب لەقەزای حەویجە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکە بە چوار هەلیکۆپتەر چونەتە ناوچەکەو لەو کاتەی دووانیان هێزەکەی داگرتووە، دووانی تر لەئاسمانەوە چاودێریان کردووە.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ئامانجەکەی دژەتیرۆر لەئۆپراسیۆنەکەدا چەند داواکراوێکی گرنگ بونە، یەکێکیان سەرکردەی د١١عش بوەو بنەماڵەیەکی ناسراون.