هەڵمەتی سوپا
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

هێزێكی تایبەتی عێراق دەچێتە چەمی رۆخانە و فڕۆكەش بە ئاسمانەوەیە

 

لەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێكی تایبەتی عێراق لەبەشی باشوری چەمی رۆخانە ( وادی شای ) بە مەبەستی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی، چونەتە ژورەوە و فڕۆكەش بەئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێتەوە.

 

ئەو هێزە تایبەتە لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری گەیشتوونەتە ناوچەكەو دەیانەوێت پێشوەخت هێرش بكەنە سەر گروپ و مەفرەزەكانی د11عش كە پیلانی تێكدانی دۆخی ناوچەكەیان داڕشتووە.