
Plus4
پێش 11 کاتژمێر
🔻سەرۆکی کاکەییەکان هەڵوێستی فەرمی بەرانبەر عەشایەرە عەرەبەکان خستەڕوو
سەید ئیبراهیم مستەفا خەلیل ئاغا سەرۆکی گشتی کاکەییەکانی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا لەبارەی ڤیدیۆیەک کە بڵاوبوەتەوە دەڵێت: ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی کردووە کەسێکی بێزراوە و نوێنەرایەتی کاکەیی ناکات و ئەو چیرۆکەی باسیشیکردووە دوورە لەراستییەوە.
دەشڵێت: رۆڵەکانی ئێمە خوێنیان لەگەڵ خوێنی پێکهاتەکانی تری کەرکوک تێکەڵ بەیەکتر بوە لەهەموو هەڵوێستە ناخۆشەکانیشدا بەیەکەوە بوین.
سەرۆکی کاکەییەکان ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەمان هەڵوێستی عەشیرەتی بەنی عزیان هەیەو رێزی بێپایەنیشیان بۆ عەشائیری عەرەبی هەیە.